ئیسرائیل و ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بڕیار دەدەن
17 کاتژمێر پێش ئێستا
374 جار خوێنراوەتەوە
ئاژانسی ئه‌كسیۆس له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند، شاندێكی ته‌لئه‌بیب گه‌یشتوه‌ته واشنتن و بڕیاریشه دانوستانه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به پرسی ئه‌تۆمی ئێران هه‌فته‌ی داهاتوو له ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌بچن.
ئاژانسی ئاكسیۆس به پشت به‌ستن به لێدوانی دوو به‌رپرسی ئیسرائیلی و به‌رپرسێكی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، "هه‌فته‌ی داهاتو ئه‌مریكا و ئیسرائیل دانوستانی ستراتیژی سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران له كۆشكی سپی ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
له ڕاپۆرتێكدا ڕونیكردوهتهوه، "شانده ئیسرائیلییه‌كه ڕۆن دێرمر وه‌زیری كاروباری ستراتیژی و تزاچی هانێگبی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی له‌خۆده‌گرێت".
پێشتر ئاژانسی ئاكسیۆس ڕۆژی چوارشه‌ممه له ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردبۆوه، دۆناڵد تره‌مپ دوو مانگ مۆڵه‌تی به تاران داوه بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی نوێی ئه‌تۆمی پێش ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی سه‌ربازیی له دژی دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران ده‌ستپێبكات، ئەوەش به‌پێی نامه‌یه‌ك كه بۆ عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای ئێرانی ناردوه.
ئاكسیۆس له زاری سه‌رچاوه ئاگادارهكانهوه ڕایگه‌یاندوه "نامه‌كه‌ی ترامپ بۆ عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران، واده‌ی دوو مانگی بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی نوێی ئه‌تۆمی له‌خۆ گرتوه".
|