شاندی ئیمڕاڵی سەردانی هەرێمی کوردستان ده‌كات
2025-02-10
78 جار خوێنراوەتەوە
شاندی ئیمڕاڵی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ مەسعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌ێمی كوردستان و بافڵ تاڵەبانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی کۆدەبنەوە و ورده‌كاری دانوستانه‌كانی ئاشتی توركیا زانیاری ده‌ده‌نه لایه‌نه‌كان.
شاندی ئیمڕاڵی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردوه، كۆتایی هەفتەی داهاتو سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و بەرپرسانی دیکە کۆدەبێتەوە.
شاندی پارتی ئیمڕاڵی کە پێكهاتوه له په‌روین بوڵدان، سری سوره‌یا ئۆنده‌ر و ئه‌حمه‌د تورك دوجار لە ئیمڕاڵی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه كۆبوه‌ته‌وه سه‌ردانی لایه‌نه سیاسیه‌كان و كه‌سایه‌تیه‌كانی توركیا و باكوری كوردستانی كردوه.
شاندەکە ڕۆژی 16ی ئه‌م مانگه، له شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی کۆدەبێتەوە، ڕۆژی دووشەممە 17ی (شوبات/2)، ده‌گاته سلێمانی و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی و بەرپرسانی یەکێتی کۆدەبنەوە.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، لەو سەردانانەدا وردەکاری کۆبونەوەکان کە لە ئیمڕاڵی بەڕێوەچو، هاوبەش دەکرێن و بۆچون و پێشنیار و بیروڕای کەسانی پەیوەندیدار سەبارەت بە پڕۆسەکە کۆدەکرێنەوە و دواتر دەگەیەنرێنە ئۆجه‌لان.
|