نرخی وانەکانی تیۆری و پڕاکتیکی بۆ مۆڵەتی شۆفێری دیاری کرا
2025-03-04
183 جار خوێنراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان نرخی وانەکانی تیۆری و پڕاکتیکی دیاریكرد و ڕایگه‌یاند، بۆ هه‌ر وانه‌یه‌كی تیۆری 45 خوله‌كی ته‌نها بڕی سێ هه‌زار دینار ده‌بێت، بۆ هه‌ر وانه‌یه‌كی پڕاكتیكی یه‌ك كاتژمێری بڕی 20 هه‌زار دینار ده‌بێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان له نوسراوێكدا كه ئاڕاسته‌ی نوسینگەکانی فێركردنی شۆفێری كردوه، تیایدا هاتوه، "نرخی وانەکانی تیۆری و پڕاکتیکی لە نوسینگەکانی ڕاهێنان و فێرکردنی شۆفێری بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری جۆری (B) بەڕەچاوکردنی بارودۆخی دارایی هاوڵاتیان بۆ ساڵی 2025 جێگیرکراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆ هه‌ر وانه‌یه‌كی تیۆری 45 خوله‌كی ته‌نها بڕی سێ هه‌زار دینار ده‌بێت، بۆ هه‌ر وانه‌یه‌كی پڕاكتیكی یه‌ك كاتژمێری بڕی 20 هه‌زار دینار ده‌بێت.
|