رێباز حەملان دەستلەکارکێشانەوە پێشکەش دەکات

2025-03-04  193 جار خوێنراوەتەوە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، رێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەست لەکارکێشانەوەی پێشکێش کردووە، بەڵام تائێستا ئەمیندارێتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر نەداوە.
 
رۆژی سێشەممە، ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ وتی،  "ماوەی مانگێکە رێباز حەملان دەوامی نەکردووە و هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی پەیوەندی بەوەوە هەیە کە ناوبراو داوای کردووە دۆسیەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رادەستی ئەو بکرێت، تاوەکو کۆتایی بەو کێشانە بهێنرێت کە ساڵانێکە لەسەر ئەو بابەتە هەن، بەڵام وەزیری دارایی عێراق و محەممەد شیاع سوودانی رازی نەبوونە."
 
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، جگە لەوەش "لەسەر دواکەوتنی مووچە بەشێوەیەکی بەردەوام و خەرجنەکردنی مووچەی مانگی 12 ساڵی رابردوو، دەنگە دەنگ لەنێوان تەیف سامی و رێباز حەملان دروستبووە و ئەمەش هۆکارێکی دیکەی دەستلەکارکێشانەوەیەتی."
 
هاوکات بەپێی زانیارییەکان رێباز حەملان لەمامەڵەی سەرۆکوەزیرانی عێراق نیگەران و توڕەیە. بەو پێیەی لەسەر دۆسیەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان زۆرجار کێشەی بۆ درووستکردوون.
 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە