بافڵ تاڵەبانی: خاوەندارێتی ڕاپه‌ڕین ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌كێتی نیشتمانیی
2025-03-04
125 جار خوێنراوەتەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی له ساڵیادی ڕاپه‌ڕیندا، ڕایگه‌یاند، خاوەندارێتیی ڕاپه‌ڕین دەگەڕێتەوە بۆ یەکێتیی و "قارەمانێتیی رێکخستنەکان و شانەچەکدار و پارتیزانەکانی شۆڕشی نوێ و دواتر یەکگرتویی هێزە کوردییەکان لە بەرەی کوردستانی‌دا، ئەوەش سەلماندی کە زوڵم و ستەم و نادادی هەرگیز ناتوانێت دەنگ و ئیرادەی گەلەکەمان کپ بکات".
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، "ڕاپەڕین کە لە رانیەی سەربەرزەوە ئاگری بڵێسەی سەند، خاوەندارێتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قارەمانێتیی رێکخستنەکان و شانەچەکدار و پارتیزانەکانی شۆڕشی نوێ و دواتر یەکگرتویی هێزە کوردییەکان لە بەرەی کوردستانی‌دا، ئەوەش سەلماندی کە زوڵم و ستەم و نادادی هەرگیز ناتوانێت دەنگ و ئیرادەی گەلەکەمان کپ بکات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئەمڕۆ دوای زیاتر لە سێ دەیە بەرپرسیارێتیی هەمومانە کە هەوڵەکانمان یەکبخەین لەپێناو پتەوکردنی گیانی برایەتی و پێکەوەیی و بنیادنانەوەی متمانە تاوەکو ڕومان لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و دادپەروەر بێت و بە ئیرادە و ئیدارەیەکی نوێوە کەموکوڕییەکان چارەسەر بکەین و خزمەتی زیاتری خەڵکە خۆشەویستەکەمان بکەین و پێکەوە کار بۆ پاراستنی ئامانجە باڵاکانمان بکەین".
بافڵ جەلال تاڵەبانی ده‌شڵێت، "یەکێتیی وەک ئەندازیاری ڕاپەڕین، لەبەردەم قوربانیدان و خوێنی شەهیدان و بەرپرسیارێتیی نیشتمانی وەک رابردو بەردەوام دەبێت لە داکۆکیکردن لە هێنانەدی مافەکانی گەلەکەمان و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵکە خۆشەویستەکەمان".
سبه‌ی 5ی ئازار، 34 ساڵ به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستان له دژی داموده‌زگاكانی به‌عس تێده‌په‌رێت، كه سه‌ره‌تا له ڕانیه‌وه ده‌ستیپێكرد و دواتر ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئازادكرا.
|