سیستەمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری گۆڕدرا بۆ "سیستەمێكی نوێی مۆدێرن"

2025-03-03  159 جار خوێنراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، سیستەمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری گۆڕدرا بۆ سیستەمێكی نوێی مۆدێرن و نۆرەكانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری جۆرەكانی (A B C1) كە چونەتە پڕۆسەی تاقیكردنەوەی تیۆری و پراكتیكی هەر بە سیستەمی بەركاری پێش دەرچونی ئەو بڕیارەیە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، سیستەمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری گۆڕدرا بۆ سیستەمێكی نوێی مۆدێرن، لە پێناو زیاتر وشیاری و وریای شۆفێر و ناساندنی گشت سێکتەرە گرنگەکانی شوفێریکردن لە پێناو سەلامەتی بۆ هەموو لایەک، بەو شێوەیەی خوارەوە؛

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، نۆرەكانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری جۆرەكانی (A B C1) كە چونەتە پڕۆسەی تاقیكردنەوەی تیۆری و پراكتیكی هەر بە سیستەمی بەركاری پێش دەرچونی ئەو بڕیارەیە دەبێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ ده‌ڵێت، هەر نۆرەیەك كە نەچوبێتە پڕۆسەی كرداری هەمو نۆرە گرتنێكی نوێ بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری گشت جۆرەكانی(A B C D T) بە سیستمی نوێ جێبەجێ دەكرێت.

هاتوچۆی هەرێمی کوردستان باسی له‌وه‌شكردوه‌، "دەكرێت خاوەنی مۆڵەتی جۆری (B) ئۆتۆمبێلێک لێبخورێت، كە كۆی گشتی (ئۆتۆمبێل و سەرنشین و بارەكەی) لە 3.5 سێ تۆن و نیو زیاتر نەبێت و جۆرەكانی پیك ئاپ و ئۆتۆمبیلی دو تەنیش دەگرێتەوەو هەروەها  دەكرێت ئامێرەكانی بیناسازی و كشتوكاڵیش لێبخورێت بە مەرجێك كێشی لە 3.5 سێ تۆن و نیو زیاتر نەبێت و خێرایی ئامێری بیناسازی لە 60 كیلۆمه‌تر لە كاتژمێرێكدا زیاتر نەبێت و ئامێری كشتوكاڵی خێرایی لە 40 كیلۆمه‌تر زیاتر نەبێت".

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، وانەکانی تیۆری و 21 کاتژمێر وانەکان دەخوێنن ڕۆژانە (3) کاتژمێر واتا بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ وانەکانی تیۆری تەواو دەبن، هه‌روه‌ها وانەکانی پراکتیکی 12 کاتژمێر بە کرداری لەگەڵ ڕاهێنەر شۆفێری دەکەن پاشان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ لە بەشی مۆڵەت شۆفێری تاقی کردنەوەکانی تیۆری ئەنجام دەدەن.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە