وه‌زیری وزه‌ی توركیا: بۆڕی نه‌وتی عێراق و به‌نده‌ری جه‌یهان ئاماده‌یه
2025-03-02
271 جار خوێنراوەتەوە
ئاڵپ ئارسلان به‌یره‌قدار وه‌زیری وزه‌ی توركیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دوپاتی كرده‌وه‌كه وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵده‌دات بۆری نه‌وتی نێوان عێراق و توركیا به زۆرترین توانای خۆی كاربكات، ماوه‌ی زیاتری له ساڵێكیشه ئه‌و بۆڕیه به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت ئاماده‌یه.
ئاڵپ ئارسلان به‌یره‌قدار له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه، "بۆڕییه‌كه ماوه‌ی ساڵ و نیوێكه ئاماده‌یه و ده‌مانه‌وێت هێڵی بۆری توركیا-عێراق به‌كاربهێنرێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و دو بۆرییه‌ی كه درێژییه‌كه‌یان 650 كیلۆمه‌تره له سلۆپیه‌وه بۆ جه‌یهان.
ئاڵپ ئارسلان به‌یره‌قدار وتیشی، "ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌شێك له‌و نه‌وته‌ی به‌م بۆرییه تێده‌په‌ڕێت بۆ پاڵاوگه‌ی قه‌رق عه‌لعه بێت و هه‌روه‌ها به كه‌شتی له ڕێگه‌ی جه‌یهانه‌وه بچێته پاڵاوگه‌كانی توركیا یان بۆ پاڵاوگه جیاوازه‌كانی جیهان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت زۆرترین سود له‌و ئه‌و بۆرییه وه‌ربگیرێت".
وه‌زیری وزه‌ی توركیا باسی له‌وه‌شكرد، "پڕۆژه‌یه‌كی پلان بۆ داڕێژراو بۆ ڕێڕه‌وێكی بازرگانی له‌نێوان توركیا و عێراق ئاماده‌كراوه، به ناوی پڕۆژه‌ی ڕێگای گه‌شه‌پێدان، بریتییه له دروستكردنی بۆرییه‌ك كه ده‌گاته كه‌نداو، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق له ڕێگه‌ی توركیاوه بچێته بازاڕه جیهانییه‌كان".
هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا له مانگی (ئازار/3)ی ساڵی 2023 ڕاگیرا، ئه‌وه‌ش دوای بڕیارێكی ژوری بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی كه داوای كرد ئه‌نقه‌ره ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار بداته به‌غدا وه‌ك قه‌ره‌بوی هه‌نارده‌كردنی بێ مۆڵه‌ت له نێوان ساڵانی 2014 تا 2018.
پێشتر ئه‌مڕۆ، سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ڕایانگه‌یاند، شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته به‌غدای پایته‌خت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی كۆتایی بخه‌نه سه‌ر دۆسیه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ڕێگه‌ی بۆری جه‌یهانی توركیاوه.
|