سوودانی پێدانی قەرزێکی بە گەنجان راگەیاند
2025-03-02
572 جار خوێنراوەتەوە
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە، "دەستپێشخەریی خێر"ـی بۆ پشتیوانی لە گەنجان راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە چوارچێوەی پشتیوانی حکومەت بۆ گەنجان و بە رێنمایی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای گەنجان، ئەنجوومەنەکە "دەستپێشخەریی خێر"ـی راگەیاند.
دەستپێشخەرییەکی نیشتمانیی گشتگیرە و ئامانج لێی بەهێزکردنی گەنجانە لە بوارەکانی کشتوکاڵ، ئاسایشی خۆراک، سامانی ئاژەڵ و کەشوهەوا. دەستپێشخەرییەکە خۆی لە دابینکردنی پارەی پێویست بە قەرزی ئاسان بۆ گەنجان دەبینێتەوە.
راهێنان و ئامادەکردنی ئەو گەنجانەی کە داواکاری پێشکێش دەکەن بۆ بەشداریی لە دەستپێشخەرییەکە لە بوارە ئاماژەپێکراوەکاندا، هەروەها دابینکردنی رێنمایی و ئاراستەکردن بۆ گەنجانی خاوەن پڕۆژەکان.
دەستپێشخەرییەکە پێشکەشکردنی یارمەتی لەخۆدەگرێت بۆ بەدەستهێنانی ئامێری مۆدێرن بۆ پڕۆژەی گەنجە سەرکەوتووەکان، کە بەشداربووان دەتوانن لەڕێگەیەوە بەرهەمی کشتوکاڵی بەهێزتر بکەن، هەروەها چاودێریکردنی وردی پڕۆژە گەنجە سەرکەوتووەکان، بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتن و بەردەوامی.
ئەنجوومەنی باڵای گەنجان داوا لەو کەسانە دەکات کە ئارەزووی دامەزراندنی پڕۆژەی تایبەتی خۆیان دەکەن لە بوارەکانی کشتوکاڵ، ئاسایشی خۆراک، سامانی ئاژەڵ و کەشوهەوا، لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن:
https://farmer.youthiraq.iq/
|