م. فاتح شارستێنی: له‌مه‌ودوا وتاری هه‌ینی له‌مزگه‌وت پێشكه‌ش ناكه‌م
2025-07-17
495 جار خوێنراوەتەوە
مامۆستا فاتح شارستێنی رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ینێ له مزگه‌وت وتار پێشكه‌ش ناكات، له‌مه‌ودوا له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی وتاری هه‌ینی تۆمارده‌كات و له یوتوب بڵاویده‌كاته‌وه و ده‌شڵێت، "له جاران بوێرانه‌تر ده‌نگی حه‌ق و راستی هه‌مو مه‌زڵومان و مافخوراوان ده‌بین بێ ترس و سڵه‌مینه‌وه و شڵه‌ژان ده‌سته‌مۆبون".
مامۆستا فاتح شارستێنی له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌نها و ته‌نها ره‌زامه‌ندی خوا‌و تێگه‌یشتن له ئیسلامێكی راست و دروست كۆی كردوینه‌وه دور له‌هه‌مو به‌رژه‌وندیه‌كی دونیایی و ده‌نگدان و پاره‌و پارو پۆست، به پشتیوانی خوای په‌روه‌ردگار كه‌من ته‌نها ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌م پشتیوانه و دروشمم ((حسبي االله و نعم االوكيل)ە، سبه‌ی 18ی (ته‌مموز/7) له‌مزگه‌وت وتار پێشكه‌ش ناكه‌م و له مه‌ودوا وه‌ك پێشوتر رۆژانی هه‌ینی له‌ماڵی خۆمانه‌وه كه كردومانه به مزگه‌وتێكی بچكۆلانه وتاری هه‌ینی به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ بڵاوده‌كه‌ینه‌وه دواتر له یوتوب بڵاویده‌كه‌ینه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "له جاران بوێرانه‌تر ده‌نگی حه‌ق و راستی هه‌مو مه‌زڵومان و مافخوراوان ده‌بین بێ ترس و سڵه‌مینه‌وه و شڵه‌ژان ده‌سته‌مۆبون په‌یامی ته‌نها (الله) په‌رستی و ته‌نها شوێنكه‌وتنی پێغه‌مبه‌ری خوا(ﷺ)و ته‌نها رازی بون به‌ئیسلام و بانگی ئازادی و پاراستنی شكۆی مرۆڤ و ژیانێكی شایسته به مرۆڤی سه‌رده‌م و ره‌تكردنه‌وه‌ی (قڕی و پڕی)و به‌كۆیله‌كردنی مرۆڤ به گوێی هه‌مو موسڵمانێكی كورد زوباندا ده‌ده‌ین".
مامۆستا فاتیح شارستێنی ده‌شڵێت، "داواكارم له‌و (الله)یه‌ی كه كه‌سی ترم نیه جگه له‌و پشت و په‌نام بێت، لێمان قبوڵ بفه‌رموێت و كوردستان‌مان پربه‌ره‌كه‌ت و ئاودان بێ و گه‌لی كوردمان سه‌ربه‌رز و ساخ سه‌لامه‌ت بێت له‌گه‌ڵ هه‌مو موسڵمانانی جیهان".
|