بەکارهێنانی لێنزی چاو بۆ جوانکاریی چی لە چاوەکان دەکات؟

1     کاتژمێر پێش ئێستا  27 جار خوێنراوەتەوە

بەکارهێنانی هاوێنەی جوانکاری (لێنزی جوانکاری/ڕەنگاوڕەنگ - Color/Cosmetic Contact Lenses) لە جیهاندا و لە کوردستان بە مەبەستی گۆڕینی ڕەنگی چاو یان دەرخستنی جوانییەکەی زۆر باو بووە. هەرچەندە ئەم هاوێنانە دیمەنێکی سەرنجڕاکێش دەبەخشن، بەڵام لەبەر ئەوەی ڕاستەوخۆ دەچنە سەر گلێنەی چاو، پێویستە بە شێوازێکی زۆر تەندروست و وریا بەکاربهێنرێن بۆ ئەوەی تووشی کێشەی تەندروستی نەبیت.

بەکارهێنانی هاوێنەی جوانکاری بەبێ رەچەتەی پزیشک تەواو مەترسیدارە و ئەگەری هەیە ببێتە هۆی لەدەستدانی هەمیشەیی بینین.

کۆمەڵەی پزیشکانی ئەمریکی چاو دەریخستووە، بەکارهێنانی هاوێنەی جوانکاری بەبێ رەچەتە و چاودێریی پزیشکی پسپۆڕ، مەترسییەکی جدییە بۆ سەر تەندروستیی چاو. پسپۆڕان جەخت دەکەنەوە کە کڕینی ئەم هاوێنانە لە سەرچاوەی نایاسایی وەک ئۆنلاین، زیانی راستەوخۆ بە چاو دەگەیەنێت.

بەپێی پسپۆڕانی کۆمەڵەی ئەمریکی چاو، پشکنینێک لەسەر 300 جۆری هاوێنەی جوانکاری دەریخستووە، بەکارهێنانیان مەترسیی هەوکردنی توندی گلێنەی چاو زیاد دەکات. هۆکارەکانی وەک ماددەی کیمیایی، ناڕێکیی رووی هاوێنەکە و کەمبوونەوەی ئۆکسجین دەبنە هۆی برینداربوون کە لە حاڵەتە قورسەکاندا رەنگە پێویست بە چاندنی گلێنە بکات بۆ رزگارکردنی بینایی.

بۆ پاراستنی تەندروستی چاو پسپۆڕانی کۆمەڵەکە رێنوێننی دەدەن;

- هەرگیز هاوێنەی جوانکاری و رازاندنەوە بێ رەچەتەی پزیشک مەکرە و بەکاری مەهێنە.

- هاوێنە لە کەس وەرمەگرە.

- هەرگیز بە هاوێنە مەخەوە و مەلە مەکە یان لە ژێر دووشدا بەکاری مەهێنە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە