"شەراكەتی گوماناوی ناتوانێت كێشەكانمان چارەسەر بكات"

45   خولەک پێش ئێستا  201 جار خوێنراوەتەوە

سەعدی ئەحمەد پیرە دەڵێت پارتی و یەكێتی هەر كامیان بیانەوێت حكومەت بە تەنیا دروست بكەن تا دێگەڵە زیاتر ناڕوات و ئاماژەبەوەشدەکات لە دابەشكردنی دەسەڵاتەكاندا ناهەقی هەیە؛ شەراكەتێكی گوماناوی ناتوانێت كێشەكانمان چارەسەر بكات .

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستاب لە چوارەمین دیداری گوڵەخانە ڕایگەیاند رەنگە كەس لە هەرێمی كوردستان كەس هەڕەشەی برسێتی لەسەر نەبێت، بەڵام ناڕەزایەتی هەیە لە سەر نەبوونی دادپەروەری لە دابەشكردنی داهاتەكان، كە ئەمەش كرۆكی كاری دامەزراوە فەرمیەكانە.

بەشێک لە قسەکانی سەعدی ئەحمەد پیرە:

🔹لە سوریاو لە عێراقیش دژایەتیكردنی كورد خەریكە هەر بە زیندووەكانەوە ناوەستێت، بەڵكو مردووەكانیشی گرتووەتەوە، وەك ئەوەی لەگەڵ پەیكەرەكەی سەڵاحەدینی ئەیوبی كرا لە دیمەشق.

🔹گەورەترین كۆدی بنەڕەتی لای یەكێتی نیشتمانی كوردستان، كاراكردنی پەرلەمان و دروستكردنی كابینەی حكومەتە.

🔹لە دابەشكردنی دەسەڵاتدا نابێت هەوڵی ئەوە بدەین، لە رێگای سیاسیەتێكی پۆپۆلیستی ناهەقییەكان بكەین بە هەق، شەراكەتێكی گوماناوی ناتوانێت كێشەكانی ئێمە چارەسەر بكات.

🔹دۆخێك دروست بووە لە هەرێمی كوردستان پارتی و یەكێتی هەر كامیان بیانەوێت حكومەت بە تەنیا دروست بكەن، تا دێگەڵیە زیاتر ناڕوات.

🔹ئێستا لە بەغداد كە باس لە هەمواری كردنەوەی دەستور دەكرێت، هەوڵدەدرێت كێشەكانی هەرێمی كوردستان بقۆزنەوە.

🔹گرژییەكانمان وردە وردە بەرەو خاوبونەوە دەچێت، هەموو لایەكمان تێگەیشتووین لەوەی ناتوانین بەبێ‌ یەكتر كێشەكانمان چارەسەر بكەین.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە