"هەوڵی هەمواركردنی دەستوری عێراق هەرێمی كوردستان دەكاتە ئامانج"

1     کاتژمێر پێش ئێستا  191 جار خوێنراوەتەوە

هێمن هەورامی دەڵێت ئەو هەوڵانەی ئێستا بۆ هەمواركردنی دەستوری عێراق هەیە؛ فیدراڵییەتی هەرێمی كوردستان دەكاتە ئامانج و جەختی لەوەشکردەوە پێویستە رێز لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بگیرێت و دامەزراوە دەستورییەكانی هەرێمی كوردستان كارابكرێنەوە 

هێمن هەورامی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە چوارەمین دیداری گوڵەخانە رایگەیاند رەنگە ئێستا دەنگێك هەبێت پێی وابێت بەهێزی كوردستان بەند نییە بە بەهێزی قەوارە فیدراڵییەكەی و وتیشیئەو هەوڵانەی ئێستا بۆ هەمواركردنی دەستوری عێراق هەیە، فیدراڵییەتی هەرێمی كوردستان دەكاتە ئامانج.

بەشێک لە قسەکانی هێمن هەورامی لە دیداری گوڵەخانە:

🔹هەڵبژاردن بۆ كراوە لە هەرێمی كوردستان؟ ئێمە پێمانوایە دەبێت رێز لە ئیرادەی خەڵكی كوردستان بگیرێت.

🔹خەڵكی هەرە گەورە ئێستا لە عێراق باس لەوە دەكات مادەی 140 نەماوە.

🔹خراپترین ئەو رەشنوسانەی بودجە كە لە مێژووی عێراق نوسراوە، ئەو رەشنوسەیە كە ئێستا بۆ بودجەی 2027 ئامادەكراوە، ئەوەی دانراوە سزایە بۆ هەرێمی كوردستان.

🔹ئێمە لە پارتی لەگەڵ ئەوە بووین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانیش بەیەك لیستی كوردستانی لە ناوچە دابڕاوەكان بەشداری بكەین.

🔹پێویستە دامەزراوە دەستورییەكانی هەرێمی كوردستان كارابكرێنەوە.

🔹پێویستە هاوپەیمانییەك لەناو لایەنە كوردستانییەكان لە بەغداد دروست بكرێت بۆ روبەڕوبونەوەی هەمواری دەستورو بودجەو ئەو بابەتانەی پەیوەندی بە كوردستانەوە هەیە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە