دەقی ڕێکكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بڵاوكرایهوه
2025-07-17
477 جار خوێنراوەتەوە
دەقی ڕێکكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بڵاوكرایهوه كه تیایدا هاتوه، دەستبەجێ وەزارەتی دارایی دەست بە خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات بۆ مانگەکانی ئایار و حوزەیران و مانگەکانی دواتر، هاوكات ڕێكهوتنهكه تا كۆتایی ئهمساڵ كاری پێدهكرێت.
له دهقی ڕێکكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا كه ئهمڕۆ له كۆبونهوهی ئهنجومهنی وهزیرانی عێراقدا دهنگی لهسهردرا، هاتوه، ئەم ڕێکەوتنە تاکو 31ی 12ی 2025 کاری پێدەکرێت بۆ ساڵی 2026 پێویستە ڕێکەوتنێکی نوێ بکرێت.
له بڕگهی یهكهمی ڕێكهوتنهكهدا هاتوه، "حکومەتی هەرێم دەستدەکات بە هەناردەکردنی سەرجەم نەوتی بەرهەمهاتو لە کێڵگەکانی هەرێم (220 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا)، ئەمە جگە لە هەر زیادکردنێک لە داهاتودا لە ڕێگەی ڕێکخراوی بەبازاڕکردنی نەوتی دەوڵەتی (سۆمۆ)، وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی بەپێی یاسای هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ هەر بەرمیلێک 16 دۆلار دەداتە حکومەتی هەرێم".
له خاڵی دوهمی ڕێكهوتنهكهدا هاتوه، "ڕۆژانە بڕی 50 هەزار بەرمیل بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی لە هەرێم تەرخان دەکرێت بەمەرجێک حکومەتی هەرێم بەڵێن بدات تێچوی بەرهەمهێنان بۆ ئەو بڕە پارەیە بدات، ئەگەر هەرێم پێویستی پێی هەبێت، وەزارەتی نەوتی فیدراڵی تەرخانی دەکات بۆ بڕی بەرهەمێک کە هاوتایە لەگەڵ پاڵاوتنی 15 هەزار بەرمیل".
ههروهها لیژنەیەکی هاوبەش لە وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم هەڵسەنگاندن بۆ پێویستی ڕاستەقینەی هەرێم بۆ بەرهەمە نەوتییەکان دەکەن بۆ مەبەستی تەرخانکردن، و لە ماوەی دوو هەفتەدا ڕاپۆرتەکەی پێشکەش دەکات.
پهیوهست به دۆسیهی نهوت سێ خاڵ هاتوه كه له خاڵی یهكهمدا دهڵێت، "حکومەتی هەرێم بڕی 120 ملیار دینار بۆ هەر مانگێکی ئایار و حوزەیران ڕادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵی دەکات".
له خاڵی دوهمیشدا هاتوه، "گروپێکی کارکردن لە دەستەی چاودێری دارایی فیدڕاڵی و هەرێمایەتی پێکدەهێنرێت بۆ وردبینی و پۆلێنکردنی داهاتی نەوت و دیاریکردنی پشکی حکومەتی فیدڕاڵی لێی، لەماوەی زۆرترین ماوەی یەک مانگدا".
خاڵی سێهمیش ئاماژه بهوهدهكات، كه دەستبەجێ وەزارەتی دارایی دەست بە خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات بۆ مانگەکانی ئایار و حوزەیران و مانگەکانی دواتر.
نیشانەکردن ههرێمی كوردستان
|