راگەیێندراوێک لەسامانە سرووشتییەکان لەبارەی هێرشە درۆنییەکان
11 کاتژمێر پێش ئێستا
115 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی هێرشه‌كه‌ی كێڵگه‌ی نه‌وتی هانت ئویلی ئه‌مریكی له باعه‌درێی له قه‌زای شێخان كرد و رایگه‌یاند، "بانگه‌وازی هه‌مو لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له حكومه‌تی فیدڕاڵی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین كه بێنه‌سه‌ر خه‌ت بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی سیڤلی ناوچه‌كه و كارمه‌ندانی مه‌ده‌نی و ئه‌منییه‌تی وزه".
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كاتژمێر (7:10)ی ئێواره بۆ جاری دوه‌م له ڕێگه‌ی درۆنی بۆمبڕێژكراوه‌وه، هێرشكرایه‌وه سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی هانت ئویلی ئه‌مریكی له باعه‌درێ له قه‌زای شێخانی سه‌ر به پارێزگای دهۆك، كه جگه له زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتوه‌ته‌وه".
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "نیگه‌رانییه‌كی قوڵی له به‌رده‌وامبونی ئه‌م هێرشانه هه‌یه و به توندی ئه‌م هێرشه تیرۆریستییانه سه‌ركۆنه و شه‌رمه‌زار ده‌كات، كه ده‌كرێته سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی وزه له هه‌رێمی كوردستان و مه‌ترسیی له‌سه‌ر هاوڵاتییانی ئه‌م ناوچانه و سه‌لامه‌تی كارمه‌ندانی مه‌ده‌نی كه‌رتی وزه دروست ده‌كات، له‌هه‌مانكاتدا دوباره بانگه‌وازی هه‌مو لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له حكومه‌تی فیدڕاڵی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین كه بێنه‌سه‌ر خه‌ت بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی سیڤلی ناوچه‌كه و كارمه‌ندانی مه‌ده‌نی و ئه‌منییه‌تی وزه و ڕێگرتن له هێرشی دیكه بۆ سه‌ر كه‌رتی وزه‌ی كوردستان".
باسی له‌وه‌شكردوه، "هێرشه درۆنییه‌كانی 14و 15و 16ی (ته‌مموز/7)ی 2025 بۆ سه‌ر ژێرخانی ئابوری و كێڵگه نه‌وتییه‌كانی (خۆرمه‌ڵه و سه‌رسه‌نگ و بیشخاپور و عین سفنی) له پارێزگای هه‌ولێر و پارێزگای دهۆك و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ زیانی ماددی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت دروستكردوه، بۆیه جارێكی دیكه داوا ده‌كه‌ین كه حكومه‌تی فیدڕاڵی به‌ئه‌ركی خۆی هه‌ڵسێت بۆئه‌وه‌ی سنورێك بۆ ئه‌م هێرشانه دابنرێت".
|