پەیامی مەسرور بارزانی لەبارەی بانگەوازەکەی ئۆجەلان
2025-02-27
237 جار خوێنراوەتەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە دەڵێت، "پێشوازی و پشتگیری لە هەر هەوڵێکی چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکانی ناوچەکە دەکەم."
دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی:
پێشوازیی و پشتگیریی لە هەر هەولێکی چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکانی ناوچەکە دەکەم .
هەرێمی کوردستان ، هەمیشە فاکتەرێکی گرنگیی ئاشتی و تەناهی بووە لە ناوچەکەدا و لەم ڕووەوە، ئامادەیی خۆمان بۆ هەر هاریکاریی و ڕۆڵێک لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەردەبڕین .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/2/27
|