نێچیرڤان بارزانی: داواكارين په‌كه‌كه پابه‌ند و گوێڕايه‌ڵی پەیامەکەی ئۆجەلان بێت
2025-02-27
121 جار خوێنراوەتەوە
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ڕایگەیاند، به گه‌رمى پێشوازی له په‌يامى به‌ڕێز ئۆجالان و بانگه‌وازه‌كه‌ى بۆ چه‌كدانان و خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌كه‌كه ده‌كه‌ن. داواكارن په‌كه‌كه پابه‌ند و گوێڕايه‌ڵى په‌يامه‌كه بێت و جێبه‌جێى بكات. دەشڵێت،"به ڕێز و پێزانينه‌وه له ڕۆڵى به‌ڕێز سه‌رۆك ئه‌ردۆگان و ده‌سه‌ڵاتى ئاك پارتى ده‌ڕوانين".
نێچيرڤان بارزانى، ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، به گه‌رمى پێشوازی له په‌يامى به‌ڕێز ئۆجالان و بانگه‌وازه‌كه‌ى بۆ چه‌كدانان و خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌كه‌كه ده‌كه‌ن. داواكارن په‌كه‌كه پابه‌ند و گوێڕايه‌ڵى په‌يامه‌كه بێت و جێبه‌جێى بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، هيوادارن ئه‌و بانگه‌وازه زه‌مينه‌خۆشكه‌ر بێت بۆ به‌ديهاتنى ئاشتى و چاره‌سه‌رى ئاشتييانه. بێگومان سه‌رده‌مى خه‌باتى ئاشتى و مه‌ده‌نى و ديموكراسييه و له‌و ڕێگه‌يه‌وه ئه‌نجام و ده‌ستكه‌وتى باشتر دێنه دى، نه‌ك به چه‌ك و توندوتيژى.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، ئەوان له هه‌رێمى كوردستان پشتيوانيی ته‌واو له پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كه‌ن و هه‌رچى بكه‌وێته سه‌رشانیان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه، ئاماده‌ن ڕۆڵى يارمه‌تيدان و هاريكاريى بگێڕين.
ئەوەشیخستەڕو، "به ڕێز و پێزانينه‌وه له ڕۆڵى به‌ڕێز سه‌رۆك ئه‌ردۆگان و ده‌سه‌ڵاتى ئاك پارتى ده‌ڕوانين كه هه‌ر له سه‌ره‌تاى ده‌سه‌ڵاته‌وه به بير و بڕوا و ڕوانگه‌يه‌كى ڕونه‌وه زه‌مينه‌سازى و كاريان بۆ ئاشتى كرد".
نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەشكرد، "هيوادارين قۆناغى داهاتو بە بەشداری و هاودەنگیی لایەنەکانی دیکەش له توركيا، قۆناغى سه‌ركه‌وتنى ئاشتى و چاره‌سه‌رى بێت و ئارامى و سه‌قامگيرى باڵ به‌سه‌ر وڵاته‌كه و ته‌واوى ناوچه‌كه‌دا بكێشێت".
|