پەیامی مەزڵووم عەبدی لەبارەی بانگەوازەکەی ئۆجەلان
2025-02-27
109 جار خوێنراوەتەوە
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لەبارەی پەیامەکەی ئۆجەلان رایگەیاند، "هەڵوێستمان ئەرێنییە". ئەگەر ئەم پرۆسەیە سەربکەوێت، بۆ ئێمەش کاریگەریی ئەرێنی دەبێت و تورکیا هیچ بیانوویەکی نامێنێت بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەکەمان".
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە لە ڤیدیۆ کۆنفرانسێکدا قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و ئاماژەی بەوە کرد، "رێبەری پەکەکە پەیامی بۆ ئێمەش ناردبوو و بۆچوونی خۆی تێدا روونکردبووەوە و ئێمەش بەشێوەیەکی ئەرێنی لێی دەڕوانین".
فەرماندەی گشتیی هەسەدە وتی، "بانگەوازی بەڕێز ئۆجەلان بۆ پەکەکە بوو، بۆ گەریلاکانی پەکەکە بوو. بەشێوەیەکی راستەوخۆ بۆ ئەم ناوچەیە رۆژاڤا و سووریا نەبوو. هەروەک چۆن پەیامی بۆ باشووری کوردستان و هەموو شوێنێکی نارد، بۆ ئێمەشی نارد".
|