مەسعود بارزانی هەڵوێستی خۆی لەبارەی پەیامەكەی ئۆجەلان ڕاگەیاند
2025-02-27
127 جار خوێنراوەتەوە
مەسعود بارزانی، ڕایگەیاند، هیوادارین پەیامەکەی بەڕێز ئۆجەلان دەستپێکێک بێت بۆ ئەوەی پڕۆسەی ئاشتی ڕێی خۆی بگرێت و، بگاتە ئەنجامێکی وا کە لە بەرژەوەندیی هەموو لایەک بێت. دەشڵێت، "بە هەمو توانایەک پشتیوانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیاین و ئاشتی بە تاکە ڕێگەی دروست بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەزانین".
بارەگای بارزانی، ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی و چارەسەری لە تورکیا، جەخت لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی خۆمان دەکەینەوە و بە هەمو توانایەک پشتیوانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیاین و ئاشتی بە تاکە ڕێگەی دروست بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەزانین".
ئاماژەی بەوەشكرد، "هیوادارین پەیامەکەی بەڕێز ئۆجەلان دەستپێکێک بێت بۆ ئەوەی پڕۆسەی ئاشتی ڕێی خۆی بگرێت و، بگاتە ئەنجامێکی وا کە لە بەرژەوەندیی هەمو لایەک بێت".
ئەوە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ پێنجشەممە شاندی دهم پارتی، پهیامی نوێی عهبدوڵا ئۆجهلان، رێبهری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پهكهكه)ی ڕاگهیاند و ئۆجهلان داوا دهكات پهكهكه چهك دابنێت و له كۆنگرهیهكدا خۆی ههڵبوهشێنێتهوه.
ئۆجهلان له پهیامهكهدا دهڵێت، "پەکەکە بڕیاری چەکدانان بدات، من ئەم بەرپرسیارێتییە لە ئەستۆ دەگرم، پەکەکە کۆنگرەی خۆی ببەستێت، بڕیاری خۆی بدات و گوێرایەڵی بانگەوازەکەی من بێت".
|