عەبدوڵا ئۆجەلان: پەکەکە چەک دابنێت، بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ دەگرم
2025-02-27
180 جار خوێنراوەتەوە
شاندی ده‌م پارتی په‌یامی نوێی عه‌یدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)ی ڕاگه‌یاند و ئۆجه‌لان داوا ده‌كات په‌كه‌كه چه‌ك دابنێت و له كۆنگره‌یه‌كدا خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه شاندی ده‌م پارتی بۆ جاری سێهەم لە زیندانی دورگەی ئیمڕاڵی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجه‌لان، ڕێبەری پەکەکە کۆبوەوە و پێكه‌وه له دیمه‌نێكی ڤیدیۆیدا لێدوانێكی هاوبه‌شیان داوه، به‌ڵام ڤیدیۆیی بەیاننامەکە نەدراوە بە شاندەکە، تەنها وێنەکانی بەیاننامەکە گەیەندرانە شاندەکە.
ئه‌حمه‌د تورك كه ئه‌ندامی شاندی ئیمڕاڵی بوه په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لانی به زمانی كوردی خوێنده‌وه و ڕایگه‌یاند، "پەیوەندی کورد و تورکیا بە درێژایی مێژوی زیاتر لە 1000 ساڵ، تورک و کورد هەمیشە بە پێویستیان زانیوە لە هاوپەیمانییەکدا بمێننەوە، بە لایەنێکی خۆبەخشی باڵادەستەوە، بۆ ئەوەی بونی خۆیان بپارێزن و لە بەرامبەر دەسەڵاتە هەژمونییەکاندا بژین".
له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌دا زیاتر لە 140 ڕێکخراوی ڕۆژنامەوانی و زیاتر لە 300 ڕۆژنامەنوس بەدواداچونیان بۆ ئەو بەیاننامەیە کرد، جگە لەوەش ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتاران و نوێنەری ڕێکخراوە ناحکومییەکان و ڕۆشنبیران و نوسەران لەو هۆڵەی کە لێدوانەکەی تێدا درابو ئامادەبون.
ئۆجه‌لان له په‌یامه‌كه‌دا ده‌ڵێت، "پەکەکە بڕیاری چەکدانان بدات، من ئەم بەرپرسیارێتییە لە ئەستۆ دەگرم، پەکەکە کۆنگرەی خۆی ببەستێت، بڕیاری خۆی بدات و گوێرایەڵی بانگەوازەکەی من بێت".
|