قوباد تاڵەبانی لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان زانیاری نوێی ئاشکراکرد

2025-02-27  129 جار خوێنراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەشداریی گفتوگۆیەکی تایبەت لە کۆڕبەندی هەولێر دەکات و باسی چەندین پرسی گرنگ لە هەرێمی کوردستان دەکات.
 
قوباد تاڵەبانی لە سەرەتای گفتوگۆکە لەبارەی پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی وتی: "کۆبوونەوەکانی نێوان پارتی و یەکێتی باش بەرەوپێش چوون. هەرچەند لە رابردوو دا پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی لە ئاستێکی زۆر خراپ دا بوون."
 
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی نێوەڕۆکی نێو کۆبوونەوەکانیانەوە سێ جار دووپاتیکردەوە: "تاوەکو ئێستا باسمان لە پلە و پۆست نەکردووە لەگەڵ پارتی، تەنیا باسمان لە شێوازی حوکمڕانی کردووە."
 
تالەبانی ڕاشیگەیاند "دەبێت حکومەتێکمان هەبێت ئەرک و بەرپرسیارێتیی هەموو لایەک روون بێت، ئەمەش کاتی دەوێت."
 
لەبارەی وەرگرتنی پۆستەوە لە حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی وتی: "بەس خودا دەزانێت، چ پۆستێکم دەبێت."  
 
لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئەم ساڵی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دیداریان هەبوو و کۆبوونەوە. قوباد تاڵەبانی لەوبارەیەوە رایگەیاند، باسیان لە پرسەکانی سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت و چەند پرسێکی دیکەی تایبەت بە هەرێمی کوردستان کردووە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە