ئاماری بێكاری و هه‌ژاری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه
2025-02-26
200 جار خوێنراوەتەوە
ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامه‌كانی ڕوپێوی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی خێزان له هه‌رێمی كوردستان 2023-2024ی بڵاوكرده‌وه و به‌پێی ئه‌نجامه‌كه‌ش، خێزانێكی پێنج كه‌سی مانگانه 685 هه‌زار دینار كه‌متری هه‌بێت، له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدایه.
ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌م روپێوه له‌لایه‌ن ده‌سته‌كه‌یان به هه‌ماهه‌نگی و پاڵپشتی ته‌كنیكی و دارایی بانكی ده‌ولی ئه‌نجامدرا له 15ی (ته‌مموز/7)ی 2023 ده‌ستیپێكرد و له 15ی (ته‌مموز/7)ی 2024 كۆتاییپێهات، خولی یه‌كه‌می ئه‌م روپێوه IHSES-I له ساڵی 2007 ئه‌نجامدرا و خولی دوه‌می IHSES-II له ساڵی 2012 ئه‌نجامدرا.
باسی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌م روپێوه به یه‌كێك له پرۆژه ئامارییه هه‌ره گرنگه‌كان داده‌نرێت، مه‌به‌ست له ئه‌نجامدانیشی زانینی بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری خێزانه‌كانه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و چه‌ندین بواری جۆراوجۆر له‌رێگای پرسیارنامه‌یه‌ك كه پێكهاتوه له 25 به‌ش كه بابه‌ته‌كانی (تایبه‌تمه‌ندییه دیمۆگرافییه‌كانی خێزان، په‌روه‌رده، ته‌ندروستی، نیشته‌جێبون، پێوانه‌كردنی جه‌سته، كار‌و بێكاری، ئاسایشی خۆراك، كشتوكاڵ، به‌شه‌خۆراك، داهات و خه‌رجی تاك و خێزان، قه‌رز و سولفه، دادپه‌روه‌ری و ....) له‌خۆ ده‌گرێت".
ده‌شڵێت، "ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م روپێوه ده‌بنه سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ نوێكردنه‌وه‌ی و دیاریكردنی هێڵ و رێژه‌ی هه‌ژاری و له‌لایه‌كی دیكه‌ش پشتیان پیده‌به‌سترێت بۆ نوێكردنه‌وه و هه‌ژماركردنی ژماره پێوانه‌ییه‌كان".
ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه، هێڵی هه‌ژاری هه‌ژماركراو 137 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر تاكێك له مانگێك بۆ ساڵی 2023-2024 بۆ نمونه له هه‌رێمی كوردستان قه‌باره‌ی خێزان پێكهاتوه له پێنج كه‌س، واته ئه‌و خێزانانه مانگانه 685 هه‌زار دینار كه‌متر خه‌رجیان هه‌بێت بۆ دابینكردنی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌كه‌ونه ژێر هێڵی هه‌ژاریه‌وه.
سەبارەت بەبێكاریش، لەئامارەكەدا رونكراوەتەوە لەساڵی 2024دا، لە عێراق رێژەكەی 13.48%ی دانیشتوان پێكدەهێنێت، لە هه‌ولێر 14.67% و له سلێمانی 13.61% و له دهۆك 17.47%ی دانیشتوان پێكده‌هێنێت.
|