بانكی TBI راكێشانی پاره‌ی له ATMی ده‌ره‌وه‌ی وڵات راگرت
2025-02-26
124 جار خوێنراوەتەوە
بانكی بازرگانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕاگرتنی راكێشانی پاره‌ی نه‌ختینه‌ی له ڕێگه‌ی ئامێری ATM له ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕاگه‌یاند.
بانكی بازرگانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "به‌هۆی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له ئه‌نجامی خراپ به‌كارهێنانی كارتی ئه‌لیكترۆنی (ڤیزا و ماسته‌ركارد) دروست ده‌بن و بۆ دوركه‌وتنه‌وه له‌و مه‌ترسیانه، راكێشانی پاره له ڕێگه‌ی ئامێری ATM بۆ ئه‌و كارتانه ته‌نها له ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕاگیراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ڕێگه‌ی ئامێره‌كانی POS و ئۆنلاینه‌وه ده‌توانرێت پاره‌دان به كارت به‌كاربهێنرێت.
پێشتریش بانكی بازرگانی عێراق، هۆشداریدایە بەكارهێنەرانی لەوەی، بەئاگاییەوە كارتەكانیان بەكاربهێنن و دوربكەونەوە لە پێدانی كارتەكانیان بەكەسانی دیكە یاخود پاسۆردی ئەپلیكەیشنەكەیان بۆئەوەی بەشێوەیەكی خراپ بەكارنەهێندرێن.
|