مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی بڕیار لەپێکهێنانی حکومەت دەدەن

2025-02-26  152 جار خوێنراوەتەوە

وتەبێژی یەكێتی ڕایگەیاند، پارتی و یەكێتی نزیك بونەتەوە لە ڕێككەوتن و هەر خاڵێك مابێت بۆ ڕێككەوتن لە كۆبونەوەی بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی بڕیاری لەسەر دەدرێت.

سەعدی پیرە، وتەبێژی یەكێتی بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، گفتوگۆكان خەریكە دەگاتە كۆتایی لەسەر بابەتە تیۆرییەكان، كە تایبەتە بە شیكردنەوەی شەراكەت و پۆستەكان، بۆئەوەی جیاوازییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی نەهێڵێت.

وتەبێژی یەكێتی وتیشی: لە دانیشتنی داهاتوو ئەگەر خاڵێك مابێت كۆتایی پێنەهاتبێت ئەوا دەمێنێتەوە بۆ كۆبونەوەی بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی.

لەبارەی وادەی پێكهێنانی كابینەی نویێ حكومەتەوە وتی: بڕواناكەم پێكهێنانی حكومەت دوابكەوێت لەبەر ئەوەی ئیشەكان باش دەڕۆن، بابەتی بەرنامەی حكومەت بۆ چوار ساڵی داهاتوو بابەتێكی ئاسان نییە


   ئەمانەش بخوێنەرەوە