وەزارەتی ئەوقاف ههشت رێنمایی بۆ مانگی ڕهمهزان بڵاودهكاتهوه
2025-02-26
191 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومهتی ههرێمی كوردستان ههشت رێنمایی بۆ مانگی ڕهمهزان بڵاوكردهوه و ڕایگهیاند، لەكانی پێشكەشكردنی بابەتی ئایینی دەبێت كەسێكی پسپۆڕ لەبواری ئایینی و مامۆستایانی ئایینی كە بە فەرمی كار دەكەن میوانداری بكرێن.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومهتی ههرێمی كوردستان له ڕاگهیهندراوێكدا ههشت رێنمایی بۆ مانگی ڕهمهزان بڵاوكردهوه كه پێویسته شوێنه گشتییهكان پێوهی پابهندبن و هەر مەراسیمێكی تایبەت بەم مانگە ئەنجام بدرێت لەسەرجە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و قەزا و ناحیەكان پێویست لەژێر چاودێری وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی/ یان بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكان/ بەڕێوەبەرایەتیەكانی ئەوقاف بێت.
ڕێنماییە کارگێڕییەکان بۆ مانگی ڕەمەزان
ڕێنماییە كارگێڕییەكان
یەكەم: پێویستە چێشتخانەو كافتریار و دوكان و بازاڕەكان ڕەچاوی حورمەتی ئەم مانگە پیرۆزە بگرن و هەستی ڕۆژوەوان بپارێزن.
دوەم: لەم مانگە پیرۆزەدا هیچ جۆرە خواردن و خواردنەوەیەك لە دام و دەزگا فەرمیەكان پێشكەش ناكرێت
سێیەم: پێویستە گشت كەناڵەكانی ڕاگەیاندن تایبەتمەندی و پیرۆزی ئەم مانگە لەبەرچاو بگرن شتێك بڵاونەكەنەوە، كە لەگەڵ گەورەیی و پیرۆزی ئەم مانگەنە گونجێت.
چوارەم: ڕێنمایی تایبەت بەمزگەوت و مامۆستایانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی دەرچوە، پێویستە هاوكاری جێبەجێكردن و پراكتیزەكردنی ناوەڕۆكی بدرێت.
پێنجەم: هەرمەراسیمێكی تایبەت بەم مانگە ئەنجام بدرێت لەسەرجە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و قەزا و ناحیەكان پێویست لەژێر چاودێری وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی/ یان بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكان/ بەڕێوەبەرایەتیەكانی ئەوقاف بێت.
شەشەم: داواكارین لایەنەكانی پەیوەندیدار لەپارێزگاو یەكە ئیداریە سەربەخۆكان سەرپەرشتی و بەدواداچونی جێبەجێكردنی ئەم ڕێنماییانە بكەن.
حەوتەم: سەرجەم كەناڵەكانی ڕاگەیاندن بەرپرسن لە هەر هەواڵێكی نادروست سەبارەت بەڕاگەیاندنی یەكەم ڕۆژو كۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.
هەشتەم: لەكانی پێشكەشكردنی بابەتی ئایینی دەبێت كەسێكی پسپۆڕ لەبواری ئایینی و مامۆستایانی ئایینی كە بە فەرمی كار دەكەن میوانداری بكرێن.
|