نێچیرڤان بارزانی: مامەڵەی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان فیدراڵی نییە

2025-02-26  124 جار خوێنراوەتەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی هەولێر 2025 سەرەتا لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەم قسەی کرد و رایگەیاند، ئێستا یەکێتی و پارتی لە هەولێر لەکۆبوونەوەدان، "پێویستە هەوڵی جیدی بدەن حکومەتێکی کارا و جێی ئومێدی خەڵکی کوردستان دروست بکەن".
 
ئایا تەنیا یەکێتی و پارتی حکومەت پێکدەهێنن؟ نێچیرڤان بارزانی وەڵامی ئەم پرسیارەی بەم جۆرە دایەوە، "یەکێتی و پارتی لەگەڵ لایەنەکان هەوڵیاندا، بەڵام ناچێتە سەر، دەبێ پێکەوە حکومەت پێکبهێنن".
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی عێراقەوە بە تووندی قسەی کرد و وتی، "ئەوەی لە عێراق هەیە مەرکەزیەتە و دوورە لە فیدراڵی. مامەڵەی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان مەرکەزییە نەک فیدراڵی".
 
لەبارەی نەوتەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، "ئێمە وەکو کاڵای بازرگانی سەیری نەوت دەکەین نەک سیاسی، راگرتی نەوت زیانێکی زۆری لە عێراق دا. ئێستا تورکیاش ئامادەیە و چاوەڕێ دەکەین لە ماوەیەکی نزیکدا نەوتی هەرێمی کوردستان رەوانەی بەندەری جەیهان و دەرەوە بکرێت".
 
لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، "ئەوەی سەرۆکوەزیران سوودانی پێی کراوە کەمتەرخەمی نەکردووە، پێموایە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەوپەڕی شەفافیەتەوە مامەڵەی لەگەڵ بەغدا کردووە، ئێمە تەواوکەری یەکدین لە عێراق، ناکرێت هەموو پرسەکان لە مووچەدا چڕ بکرێنەوە. سەرۆکوەزیران، دادگەی فیدراڵی، پەرلەمانی عێراق دەبێ بەپێی دەستوور مافی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکەن. چیدی نابێ ببێتە هەواڵی بەپەلە".ێمی کوردستان فیدراڵی نییە


   ئەمانەش بخوێنەرەوە