وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی موچه بڵاوكرده‌وه
2025-02-26
130 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ڕایگه‌یاند، لیستی موچەی مانگی شوباتی موچەخۆرانی هەرێم ڕەوانەی بەغداد کراوه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زیری دارایی عێراق ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی ده‌رببڕیت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی لهوهكردوه، ئه‌مڕۆ چوارشەممە لیستی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەڕیگای تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی شاری بەغداد کرا بەمەبەستی ڕادەستکردنی بەوەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ.
03ـی ئەم مانگە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، نووسراوێکی بۆ نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان نارد، تێیدا سێ داواکاری لە هەرێمی کوردستان کرد، کە ئەمانەی خوارەوەن:
1- پێدانی نووسراوی پارەدارکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی 2025ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
2- تەواوکردنی ناردنی داتای تایبەت بە بەجێکردن "تەوتین"ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەگوێرەی ئەو میکانیزمەی کە لە بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵی دانراوە.
3- ناردنی داهاتی نانەوتی مانگی کانوونی دووەمی 2025 بۆسەر ئەو هەژمارەی کردوویانەتەوە لە بانکی ناوەندیی عێراق بە ژمارە (70018).
دابەشكردنی مووچەی مانگی یەکی ئەم ساڵ، پێنجی ئەم مانگە دەستیپێکرد و 10ـی مانگ کۆتایی بە دابەشکردنی هات، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ مووچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو دابەش نەکراوە.
|