ئەمریکا ژمارەیەک سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند
2025-02-24
191 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریکا ژمارەیەک نوێی سزای بۆ سەر کەرتی وزە و نەوتی ئێراندا سەپاند، ئەمەش بەشێکە لە سیاسەتی "ئەوپەڕی گوشار" کە دۆناڵد ترەمپ جێبەجێی دەکات.
تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا 16 دامەزراوە و کەشتی دەستنیشانکردووە کە کار بۆ پیشەسازیی نەوت و پیترۆکیمیای ئێران دەکەن.
بروس رایگەیاند: "وەزارەتی دەرەوە و نووسینگەی کۆنترۆڵی کەلوپەلی دەرەوە لە وەزارەتی گەنجینە (OFAC) سزایان بەسەر 22 کەسایەتی سەپاندووە و 13 کەشتییان وەک موڵکی بلۆککراو ناساندووە، ئەمەش بەهۆی تێوەگلانیان لە پیشەسازیی نەوتی ئێران."
بەرپرسان دەڵێن، ئەم رێوشوێنە بۆ رێگەگرتنی ئێرانە لەوەی قازانج لە هەناردەی نەوت بکات. ئەمریکا دەڵێت: "هەناردەی نەوتی ئێران بۆ پارەدارکردنی تیرۆر و چالاکیی ناسەقامگیرکارە."
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، "ئێران تۆڕی کەشتی و گواستنەوەی نهێنی بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی نەوت بە کڕیارەکانی کیشوەری ئاسیا بفرۆشێت، بەمجۆرە ئێران توانیویەتی ملیۆنان بەرمیل نەوت بە بەهای سەدان ملیۆن دۆلار بفرۆشێتە ئەمریکا."
بروس وتی: "ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەڵمەتی ئەوپەڕی گوشاری سەرۆک دۆناڵد ترەمپ لەسەر ئێران. ئامانجیەتی رێگە لە ئێران بگرێت قازانجی نەوت بۆ تیرۆر بەکاربهێنێت."
ئەمریکا پابەندیی خۆی بۆ دەستڕاگەیشتنی ئێران بە بازاڕی جیهانی دووپات کردووە و بروس رایگەیاند: "تاوەکو ئێران وزەی خۆی بۆ پارەدارکردنی هێرش بۆ سەر هاوپەیمانەکانمان و پشتگیریکردن لە تیرۆریزم و ناسەقامگیرکردن تەرخان بکات؛ ئێمەش هەموو ئامرازەکانی خۆمان بەکاردەهێنین بۆ ئەوەی رژێمەکە رووبەڕووی بەرپرسیارێتی بکەینەوە."
|