له هه‌ولێر باندێكی بازرگانیكردن به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیرده‌كرێن
2025-02-24
111 جار خوێنراوەتەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، باندێكی بازرگانیكردن به‌مادده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌ستگیركردوه كه و له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشیاندا روبه‌ڕوی هێزه ئه‌منیه‌كان بونه‌ته‌وه، ده‌ستیشیان به‌سه‌ر بڕی كیلۆیه‌ك و 800 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرتوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "دوای ئه‌نجامدانی به‌دواداچون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه، له دو ئۆپه‌راسیۆنی جیاوازدا و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان و به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لیكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر، سێ تۆمه‌تبارمان ده‌ستگیركرد به‌ناوه‌كانی (ف ، ف ،ع) و (ف ، م ، ف) و(ح ، گ ، أ)".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "له‌كاتی ده‌ستگیركردنیان ڕوبه‌ڕوی هێزه‌كانمان بونه‌وه كه یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی ناوهاتو ده‌ستمان گرت به‌سه‌ر بڕی ( یه‌ك كیلۆ و 800 گرام) ماده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری (كریستاڵ) و (مه‌ریجوانه) و (هیرۆین) و (چه‌ند پارچه حه‌بێكی هۆشبه‌ر) و چه‌كێكی بێ مۆڵه‌ت له جۆری (ده‌مانچه) و هه‌روه‌ها كه‌لوپه‌لی پێوانه و كێشانی مادده‌ی هۆشبه‌ر".
هه‌ر ئه‌مڕۆ دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگه‌یاند، بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەڕوبەڕوبونەوەیەکدا لەناو قەزای پێنجوێن، توانیان بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر بەبریندار و چوار بازرگانی دیكه دەستگیربکەن.
|