وەزیری دارایی: لەسەر زیادکردنی میلاک لەگەڵ بەغدا رێکدەکەوین
2025-02-23
127 جار خوێنراوەتەوە
ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست رایگه‌یاند، له‌گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق داوای زیادكردنی میلاك و ته‌رخانی داراییان بۆ فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست كردوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری پێشوازیكرد له نوێنه‌رانی به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی دامه‌زراوی په‌ره‌پێدان كه له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌وام ده‌كه‌ن و موچه‌یان له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆیه.
له دیدارێكدا وه‌زیری دارایی گوێبیستی داواكاریه‌كانیان بو، وه‌ك هه‌میشه پشتیوانی خۆی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان دوپات كرده‌وه و ڕایگه‌یاند، له‌گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق داوای زیادكردنی میلاك و ته‌رخانی داراییان بۆ فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست كردوه و چاوه‌ڕوانن له‌داهاتویه‌كی نزیكدا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه بگه‌ن به چاره‌سه‌رێكی گونجاو.
سه‌باره‌ت به گۆڕینی ناونیشانی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه له گرێبه‌ستی په‌ره‌پێدانه‌وه بۆ گرێبه‌ستی ئاسایی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی، ئاوات شێخ جه‌ناب ڕایگه‌یاند، "وه‌ك وه‌زاره‌تی دارایی ڕه‌زامه‌ندین له‌سه‌ر گۆڕینی ناونیشانه‌كانیان له گرێبه‌ستی په‌ره‌پێدانه‌وه بۆ گرێبه‌ستی ئاسایی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی".
|