شاندی پارتی و یەکێتی: کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیمان کرد

2025-02-22  143 جار خوێنراوەتەوە

دوای كۆبونەوەی ئەمڕۆی هەردو شاندی دانوستانكاری یەكێتی و پارتی، ئەو دو پارتە لە ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشدا بڵاویانكردەوە، کۆبونەوەیەکی ئەرێنییان ئەنجامداوە و سەرنج و تێبینی شاندی دانوستاندکاری هەردولا خرایەڕو، میکانیزمی گونجاو بۆ چۆنییەتی رێکخستنەوە و رێککەوتن لەسەر کۆی بابەتەکان قسەی لەسەر کرا". دەشڵێن، "بڕیارماندا درێژە بەکۆبونەوەکانی نێوانمان بدەین، بۆ زیاتر لێکتێگەیشتن و داڕشتنی بەرنامەیەکی هاوبەشی پەسەندکراو لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێم"

پارتی و یەکێتی دوای كۆبونەوەی ئەمڕۆ شەممە، لە ڕاگەیەندراوێكدا هاوبەشدا بڵاویانكردەوە، هەردو شاندی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی ئەمڕۆ لە سلێمانی کۆبونەوەیەکی ئەرێنییان ئەنجامدا. 

ئاماژەی بەوەشكرد، کۆبونەوەکە تایبەت بو بەخستنەڕو و گفتوگۆکردنی راپۆرتی لیژنەی هاوبەشی هەردولا کە بریتی بو لە؛ تێڕوانینی سیاسی و کارگێڕی و هەنگاوەکانی پەیوەست بە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانی دیكە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە،  ناوەڕۆکی راپۆرتەکە، سەرنج و تێبینی شاندی دانوستاندکاری هەردولا خرایەڕو و میکانیزمی گونجاو بۆ چۆنییەتی رێکخستنەوە و رێککەوتن لەسەر کۆی بابەتەکان قسەی لەسەر کرا.

ئەوەشیخستەڕو، هەر بۆ ئەو مەبەستەش هەردو شاندی دانوستانکار بڕیاریاندا درێژە بەکۆبونەوەکانی نێوانیان بدەن بۆ زیاتر لێکتێگەیشتن و داڕشتنی بەرنامەیەکی هاوبەشی پەسەندکراو لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێم.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە