پارتی و یەكێتی لەسەر وەرەقە ئامادەكراوەكەی نێوانیان گفتوگۆ دەكەن

لۆگۆی پارتی و یەکێتیی
2025-02-21  141 جار خوێنراوەتەوە

٧ڕۆژ

بڕیارە سبەینێ وەفدی دانوستانكاری پارتی و یەكێتی لە سلێمانی كۆببنەوە، كۆبوونەوەكە تایبەتە بە گفتوگۆكدرن لەسەر ئەو وەرقە ئامادەكراوەی كە تیمی تەكنیكی یەكێتی و پارتی ئامادەی كردووەو  رەشنوسێكی 50 خاڵی پێكدێت.

بەگوێرەی زانیارییەكان رەشنوسی تیمە هاوبەشەكە  نزیكەی (50) خاڵ لەخۆدەگرێت و پێكدێت لە (9) تەوەرو لە (16) لاپەڕەدا كۆكراوەتەوە.

چۆنیەتی بەڕێوەبردنی (حكومەت- پەرلەمان- پەیوەندییەكان- دارایی- پەیوەندی لەگەڵ بەغداد- پێشمەرگە- وزە- دەسەڵاتی دادوەریی) لە رەشنوسەكەدا باسكراوە، ئەمە وەكو بنەمای كاركردنی كابینەی دەیەمی حكومەت.

سەعدی پیرە وتەبێژی یەكێتیی ئەمڕۆ بەر لە تەواوبوونی كۆبوونەوەی تیمە تەكنیكییەكە رایگەیاند، هەر خاڵێكی ناكۆك مابێت و لەم تیمەدا چارەسەر نەكرابێت، دەخرێتە بەردەم شاندی دانوستانكاری هەردوو حزب بۆ ئەوەی لەوێ چارەسەر بكرێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە