یه‌كگرتوی ئیسلامی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود دەداتە دادگا
2025-02-21
236 جار خوێنراوەتەوە
یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان، له‌به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كه‌ی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكرات و تۆمه‌تباركردنی به‌وه‌رگرتنی مانگانه‌ی 150 هه‌زار دۆلار له‌حكومه‌تی هه‌رێم، نیگه‌رانی ده‌رده‌بڕێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، "مافی خۆمانه وه‌ڵامی بده‌ینه‌وه و رێكاری یاساییش بگرینه‌به‌ر".
سه‌ڵاحه‌دین بابه‌كر وته‌بێژی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "به‌داخه‌وه كاكه حه‌مه تۆمه‌تێكی خستوه‌ته پاڵمان، تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه و ناوزڕاندن پیشه‌ی كه‌سانی شكستخواردوه و زۆریشمان بیستوه و به شیاوی وه‌ڵاممان نه‌زانیوه".
راشیگه‌یاندوه، "پێمان ناخۆشه ئه‌و به‌ڕێزه بچێته ئه‌و ئاسته، به‌هه‌ر حاڵ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێین، ئه‌وه تۆمه‌ته و ته‌شهیره و مافی خۆمانه ره‌دی بده‌ینه‌وه و رێكاری یاساییش بگرینه‌به‌ر بۆ گێرانه‌وه‌ی مافی خۆمان".
وته‌بێژی یه‌كگرتوی ئیسلامی باسی له‌وه‌شكردوه، "حه‌قوایه لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریش كه‌حكومه‌ته هه‌ڵوێستی خۆی رونبكاته‌وه و راستییه‌كه ده‌ربخات".
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكرات رایگه‌یاندبو، "حزبه ئیسلامیه‌كان مانگانه 150 هه‌زار دۆلار و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش 250 هه‌زار دۆلار له حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رده‌گرن.
|