شارەوانی بۆ فەرمانبەران: زەوییەکانتان زۆر باشە و هەرزانفرۆشی مەکەن

2025-02-21  133 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری شارەوانی ڕایگەیاند، ناوی هەموو فەرمانبەران بۆ وەرگرتنی زەوی بڵاودەکرێتەوە و داوشی لێکردن هەرزانفرۆشی نەکەن.

ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گەشتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان، ڕایگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بەردەوامە و نەوەستاوە، تاوەکو ئێستا فەرمانی دابەشکردنی زەوی بۆ 240 هەزار و 111 دەرچووە.

وتیشی: “ئێستا ناوی 35 هەزار فەرمانبەری دیکە بۆ وەرگرتنی زەوی ئامادەیە و لە هەفتەی داهاتوودا بەرز دەکرێتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران”.

وەزیری شارەوانی ڕاشیگەیاند، له ‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ناوی هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ش ده‌رده‌چێت، كه‌ ئه‌و مافه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌، هەروەها ڕێگە نادەین هیچ کێشەیەک ببێتە بەربەست لە بەردەم ڕاگرتنی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی.

لەبارەی شوێنی زەوییەکانیش، ساسان عه‌ونی، ڕوونی کردەوە، شوێنی زەوییەکانی فەرمانبەران زۆر باشە و هیوادارم کەسیان هەرزانفرۆشی نەکەن.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە