نێچیرڤان بارزانی لە رۆژی زمانی دایک: زمانمان ههبوونمانه
2025-02-21
121 جار خوێنراوەتەوە
نێچیرڤان بارزانی لە رۆژی زمانی دایک دا جەخت لە بەرەوپێشبردنی زمانی کوردی و زمانی تەواوی پێکهاتەکانی کوردستان دەکاتەوە و دەڵێت، "زمانمان هەبوونمانە".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی رۆژی زمانی دایک، لە پۆستێکی ئێکس دا دەڵێت: "له رۆژى جيهانيى زمانى دايكدا، جهخت له بهرهوپێشبردنى زمانى شيرينى كوردى و زمانى تهواوى پێكهاتهكانى كوردستان دهكهمهوه."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: "زمان پێكهاتهيهكى سهرهكيى ناسنامهى نهتهوهيى و نيشتمانى و كولتووريمانه، دهبێ به ههموو شێوهيهك پارێزگارى لێ بكهين و بايهخ و گرنگيى پێويست به پێشخستنى بدهين."
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی زمانی دایکە؛ ئەم ساڵ، رۆژی زمانی دایک کە ساڵانە لە 21ـی شوبات دەکرێت لە یۆبیلی زیوینی خۆیدا یادی دەکرێتەوە، واتە 25 ساڵ بەسەر دەستنیشانکردنی ئەم رۆژە دا تێدەپەڕێت.
مەبەست لە دیاریکردنی رۆژێک بۆ زمانی دایک بڵاوکردنەوەی هۆشیارییە لەسەر زمان و بەزیندوویی هێشتنەوەی. هاوکات، هاندانێکە بۆ ئەوەی دەرفەت بە هەمووان بدرێت بە زمانی دایک بخوێنن.
ئێستا نزیکەی 40٪ـی خەڵکی جیهان دەرفەتی ئەوەیان نییە بە زمانی دایک بخوێنن یان بنووسن کە باکووری کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان بەشێکن لەو رێژەیە.
تاوەکو ئێستا 8324 زمان تۆمارکراون کە ئێستا قسە بە حەوت هەزار و 139 زمان دەکرێت، بەڵام بە ئەگەری زۆر تاوەکو کۆتایی ئەم سەدەیە نزیکەی 1500 زمانی دیکە لەنێودەچن.
|