حه‌ماس: رێگه ناده‌ین رێكه‌وتنی ئاگربه‌ست شكستبهێنێت
2025-02-15
117 جار خوێنراوەتەوە
بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌گوێره‌ی پابه‌ندبونیان به ناوبژیوانان و وه‌رگرتنی ئه‌و گه‌ره‌نتیانه‌ی كه ئیسرائیل پابه‌ند ده‌كات به ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت، "به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش رێگه ناده‌ین رێكه‌وتنی ئاگربه‌ست شكستبهێنێت".
عه‌بدولله‌تیف قانوع، وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له غه‌ززه ڕایگه‌یاند، ڕێگه ناده‌ین ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له غه‌ززه شكست بهێنێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئیسرائیل هیچ به‌دیلێكی نییه بۆ ئازادكردنی ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ی كه ماونه‌ته‌وه جگه له جێبه‌جێكردنی هه‌مو مه‌رجه‌كانی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاگربه‌ست، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به دواخستنی و هه‌وڵدان بۆ خۆدزینه‌وه له مه‌رجه‌كانی ڕێككه‌وتننامه‌ی غه‌ززه ده‌یه‌وێت خۆی ڕزگار بكات.
باسی له‌وه‌شكرد، ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست كاردانه‌وه‌ی هه‌یه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاینده‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ ده‌بێت، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری له‌سه‌ر شه‌ڕی تۆفانی ئه‌قساش ده‌بێت، دواخستن و هه‌وڵدانی نه‌ته‌نیاهۆ بۆ خۆدزینه‌وه له مه‌رجه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه بۆ ڕزگاركردنی خۆی و حكومه‌ته‌كه‌یه‌تی، بۆیه ڕێگه ناده‌ین ڕێككه‌وتنه‌كه شكست بهێنێت.
عه‌بدولله‌تیف قانوع ده‌شڵێت، "حه‌ماس چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كات ئیسرائیل ده‌ست بكات به جێبه‌جێكردنی پرۆتۆكۆڵی مرۆیی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڵێن و گه‌ره‌نتیه‌كانی ناوبژیوانان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته".
ڕونیشیكرده‌وه، هه‌ڵوێستی بزوتنه‌وه‌كه و هه‌وڵه‌كانی ناوبژیوانان بوه هۆی پابه‌ندكردنی ئیسرائیل، په‌یوه‌ندییه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ به‌دواداچون بۆ ئه‌مه و ئاماده‌كاری بۆ دانوستانه‌كانی قۆناغی دوه‌م.
|