مامۆستایانی ناڕازیی: كۆتایی به پرۆسهی خوێندن دههێنین
2025-02-15
152 جار خوێنراوەتەوە
ئهنجومهنی مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، دوا دەرفەت دەدەینە حکومەت بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی (كانونی یهكهم/12)ی 2024 و ئەنجامدانی تەوتین، ئەگەرنا کۆتایی بە پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دەهێنین.
مامۆستایانی ناڕازی لە كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا كه پهیامنێری خهندان ئامادهی بو لە سلێمانی رایانگهیاند، "دوایین دەرفەت بە دەسەڵات دەدەین بۆ دابەشکردنی موچهی مانگی (كانونی یهكهم/12)ی 2024 و تەوتینکردنی موچەکانمان لەسەر بانکەکانی رەشید و رافیدەین، بە پێچەوانەوە بایکۆتایی تهواوهتی بۆ ئەمساڵی خوێندن رادەگەیەنین و كۆتایی به پرۆسهی خوێندنی 2024-2025 دههێنین".
باسیان لەوەشکرد، "حکومەتی هەرێم لە یاساو دەستوری عێراقی یاخی بوە و رێز لە بڕیار و یاساکانی دادگای فیدڕاڵی ناگرێت، بۆیه ئێمهش رێز لە هیچ بڕیارێکی حکومەت ناگرین".
مامۆستایانی ناڕازی باسیان لهوهشكرد، "پرۆژەی هەژماری من رەتدەکەینەوە و قبوڵی ناکەین موچەکانمان لەو رێگەیەوە دابهشبكرێن".
|