پارتی: لەگەڵ یەکێتى هاوڕایى دروست بووە و بەمنزیكانە کابینەى نوێ ڕابگەیەندرێت
2025-02-15
103 جار خوێنراوەتەوە
٧ڕۆژ
كۆمیتەی ناوەندیی پارتی ڕایگەیاند، لەسەر زۆر بابەتى سیاسى و ئیدارى لەگەڵ یەکێتى هاوڕایى دروست بوە و پێویستى بە گفتوگۆى زیاتر هەیە کە لەم هەفتەیەدا دەستپێدەکات و چاوەڕوانین لە کاتێکى نزیکدا موژدەى پێکهێنانى کابینەى نوێ ڕابگەیەندرێ، دەشڵێت، "پێویستە لایەنە کوردیەکان بە یەکەوە بەشێکى سەرەكی گفتوگۆکانى دامەزراندنەوەى سوریاى نوێ بن، هەروەها لەبارەی پرۆسەی ئاشتی لە توركیاشەوە ئەوەى بۆمانبکرێت و پێویست بێت و لێمان داوابکرێت هاوکار و زەمینەخۆشکار دەبین".
كومیتهی ناوهندیی پارتی، ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی، سەرۆكی حزبەكە كۆمیتەی ناوەندی پارتی و بەرپرسى لقەکان كۆبونەوەیەكی فراوانیان ئەنجامداوە و چەند پرسێکى ناوچەیى و جیهانى و، بابەتى پەیوەست بە ڕێکخستنى ناوخۆیى گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و بڕیارى پێویست وەرگیرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەڵەكانی سەرۆكی پارتی و كۆبونەوەی لەگەڵ مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەو پێناوەدایە كە لایەنە کوردیەکانى سوریا بە یەکەوە بەشێکى سەرەکى گفتوگۆکانى دامەزراندنەوەى سوریاى نوێ بن. هەروەها لایەنە ئەرێنى و نەرێنیەکانى گۆڕانکاریى سوریا لەسەر پەیوەندییەکانى وڵاتانى نەوچەکەش خوێندنەوەى پێویستى بۆ کرا.
لەبارەی پڕۆسەى ئاشتى لە تورکیا و سەردانى شاندى دەم پارتى بۆ هەرێم، كۆمیتەی ناوەندی پارتی دەڵێت، "ئەم پڕۆسە گرنگ و کاریگەرە پێویستى بە زەمینە خۆشکردن و هاوفکرى و هاوکارى هەیە، ئەوەى بۆمانبکرێت و پێویست بێت و لێمان داوابکرێت هاوکار و زەمینەخۆشکار دەبین، لەم بارەوە بە ئەرکى سەرجەم لایەنەکانى دەزانین بەرژەوەندیى نەتەوایەتى و کۆمەڵگا بخەنە سەروى تەواوى بەرژەوەندییەکانى دیکە".
ئەوەشی خستەڕو، کۆبونەوە جەختى لەسەر چارەسەرکردنى کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە ڕوانگەى دەستور و ڕێککەوتنەکان کردوە و، کۆبونەوە تەئکیدى کردەوە کە شایستە داراییەکان و مافە دەستورییەکانى هەرێمى کوردستان بە سیاسى نەکرێن و ماددە دەستورییەکان وەکو ئەوەى کە لە دەستوردا هاتون خوێندنەوەیان بۆ بکرێت و جێبەجێ بکرێن. هەروەها کۆبونەوە پشتیوانى خۆى بۆ هەوڵ و هەنگاوەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان دوپاتکردەوە بۆ چارەسەری هەمیشەیى گیروگرفت و کێشەکان.
لەبارەی پێكهێنانی كابنەی نوێی حكومەتی هەرێمەوە دەڵێت، "لەسەر زۆر بابەتى سیاسى و ئیدارى لەگەڵ یەکێتى هاوڕایى دروست بوە و پێویستى بە گفتوگۆى زیاتر هەیە کە لەم هەفتەیەدا دەستپێدەکات و چاوەڕوانین لە کاتێکى نزیکدا موژدەى پێکهێنانى سەرۆکایەتى پەرلەمان و کابینەى نوێ لە سەر بنەماى یەک هەرێم، یەک حکومەت، یەک هێزى لەشکر، ڕابگەیەندرێ".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، بیستەمین خولى پەیمانگاى کادیرانی پارتی بە گوێرەى پلان و پرۆژەیەکى سەردەمى و نوێ دەکرێتەوە، هەروەها کارى لەپێشینە و گرنگى ئۆرگانە جیاجیاکانى پارتی خۆئامادەکردن دەبێت بۆ هەڵبژاردنى داهاتوى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق،
|