كوژرانی چوار سەربازی ئەمریکی ڕاگهیاندرا
2025-03-27
316 جار خوێنراوەتەوە
سکرتێری گشتیی ناتۆ کوژرانی چوار سەربازی ئەمریکی ڕاگەیاند، کە ڕۆژی سێشەممە لەکاتی مەشق و ڕاهێنانەکاندا لە لیتوانیا بێسەروشوێن بون.
مارک ڕوته، سکرتێری گشتیی ناتۆ لە وارشۆ لە لێدوانێکی ڕۆژنامهوانیدا، ڕایگهیاند، "لەکاتێکدا من قسەم دەکرد، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە چوار سەربازی ئەمریکی لە ڕوداوێکدا لە لیتوانیا کوژراون".
ئاماژهی بهوهشكردوه، وردەکارییەکانی ڕوداوەکە کە بە "هەواڵێکی ترسناک" وەسفی کردوە، تا ئێستا ڕون نییە و "بیرکردنەوەکانمان لەگەڵ بنەماڵەکانیان و ئازیزانیاندایە".
پێشتر هێزە چەکدارەکانی لیتوانیا ڕایگەیاندبوو، ڕۆژی سێشەممە ڕاپۆرتێکیان پێگەیشتوە کە لە کاتی مەشق و ڕاهێنان لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، چوار سەربازی ئەمریکی و یەک ئۆتۆمبێلی شوێن پێهەڵگر بێسەروشوێن بون.
هەروەها سوپای ئەمریکا لەدەستدانی چوار سەربازی لە ناوچەیەکی مەشق و ڕاهێنان لە مەیدانی مەشق و ڕاهێنانی ژەنەڕاڵ سیلڤێسترا زوکاسکاس لە پاپرادی لە دەرەوەی پایتەختی لیتوانیا ڕاگەیاند.
|