زیاتر لە 1500 بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیر کراون
2025-03-29
227 جار خوێنراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مادە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵییەكان لەعێراق رایدەگەیەنێت: "1563 بازرگانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی مادەی هۆشبەری نێودەوڵەتی و ناوخۆیی لە عیراق دەستگیر دەكرێن كە 1365 بازرگانیان ناوخۆیی و 194 بازرگانیان نێودەوڵەتین".
حسێن یوسف تەمیمی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت: "لە سێ مانگی ئەمساڵ دا دەستیان بەسەر 2 تۆن و 156 كگم مادەی هۆشبەردا گرتوەو 194 بازرگانی مادەی هۆشبەری نێودەوڵەتی و 1365 بازرگانی مادەی هۆشبەری ناوخۆیی دەستگیركراون".
"گورزی كوشندە لەتۆڕی بازرگانی مادە ھۆشبەرەكان دەدرێت لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەش و رێوشوێنی توند گیراوەتەبەر بۆ بەرگرتن لە گواستنەوەو بازرگانیكردنی مادەی هۆشبەر لەعیراق" تەمیمی وایوت.
بەڕێوەبەرایەتییەكە ئەو زانیارییانەی ئاشكراكرد و جەخت دەكاتەوە كە بەشێوازێكی پێشكەوتوو چاودێری بازرگانی مادەی هۆشبەر دەكەن و سەرچاوەكانی ئەم مادانە وشك دەكەن.
|