ژماره‌ی توشبوانی تای خوێنبه‌ربون له عێراق به‌رزده‌بێته‌وه
4 کاتژمێر پێش ئێستا
113 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی توشبوانی تای خوێنبه‌ربون له سه‌رانسه‌ری وڵات بۆ 26 حاڵه‌ت به‌رزبوه‌ته‌وه، له‌نێویاندا چوار حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان هه‌یه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، "ژماره‌ی توشبوانی تای خوێنبه‌ربون بۆ 26 حاڵه‌ت به‌رزبوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ مردنێكی نوێ له كه‌ركوك تۆماركراوه، به‌مه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه گه‌یشتوه‌ته چوار كه‌س".
دوێنێ چوارشه‌ممه، سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له پارێزگای كه‌ركوك، سێیه‌م حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی به‌هۆی تای خوێنبه‌ربونی ڕاگه‌یاند، ئه‌مه جگه له حاڵه‌تێكی نوێی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا كه كچێك بو له تاقیگه‌یه‌كدا كاری ده‌كرد.
تای خوێنبەربون، پەتایەكی ڤایرۆسییە، بەهۆی تێكەڵاوبون و لەڕێگه‌ی ئاژەڵ و مێش و مەگەزەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، هەروەها لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤیش دەگوازرێتەوە.
نیشانەكانی تای خوێنبەربون بریتین لە دڵ تێكهەڵاتن و رشانەوە، لەگەڵ ئازاری جومگەكان، سكچون، تا، هیلاكی و لاوازی، هەروەها چەند نیشانەیەكی نەخۆشییەكە دەریدەخات كە مەترسی لەسەر ژیانی توشبوەكە هەیە، لەوانە خوێنبەربونی ژێر پێست، دروستبونی كێشە لە دەماغ، بێهۆشبون، لەكاركەوتنی گورچیلە، دروستبونی كێشەی هەناسەدان و لەكاركەوتنی جگەر، ئەوەش بەپێی وەزارەتی تەدروستیی و رێكخراوی تەندروستیی جیهانی.
|