لە هەولێر مەزڵووم عەبدی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆبوونەوە
5 کاتژمێر پێش ئێستا
32 جار خوێنراوەتەوە
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی قەسەدە و ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی لە شاری هەولێر لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لە بارەی چارەسەری سیاسیی و ئەمنیی لەناوچە و دیالۆگی لایەنەکانی سووریا کرد.
ئەمشەو، لە شاری هەولێر، کۆبوونەوەی نێوان مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە)، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، شێوازەکانی پشتگیریکردنی چارەسەری سیاسیی و ئەمنیی لە ناوچەکە، پەرەپێدانی دیالۆگ لە نێوان لایەنەکانی سووریا، هەروەها ڕۆڵی فەرەنسا لە پشتگیریکردنی هەوڵەکانی چارەسەری سیاسی گفتوگۆیان لەسەر کرا.
پێشتر فەرەنسا پشتگیری خۆی بۆ ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (قەسەدە) و دەسەڵاتی دیمەشق دەربڕیبوو و وەک هەنگاوێک بەرەو چارەسەری سیاسی کە یەکگرتوویی سووریا و مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی دەستەبەر دەکات، هەڵسەنگاندبوو.
|