تیروپشکی قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا راکێشرا
2025-02-13
68 جار خوێنراوەتەوە
تیروپشکی قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا راکێشرا، لە قۆناغەکەدا دوو یاریی لووتکە و سەرنجڕاکێش دەبینرێن.
دوای راکێشانی تیروپشکی یاریی یەکەم، هەردوو یانەی هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید کەوتنە بەرامبەر یەکدی، یاریی چوون لە یاریگەی بارسێلۆنا دەبێت و یاریی گەڕانەوە لە یاریگەی ئاتلێتیکۆ مەدریدە.
یاریی دووەمی قۆناغی پێشکۆتایی کۆپا دێل رێی لەنێوان هەردوو یانەی ریال سۆسیداد و ریال مەدرید بەرامبەر یەکدی یاریی دەکەن، یاریی یەکەم لە یاریگەی ریال سۆسیداد دەبێت، یاریی گەڕانەوە لە یاریگەی ریال مەدرید بەڕێوەدەچێت.
لە قۆناغی شازدە و هەشتی پاڵەوانێتییەکەدا، یاریی چوون و گەڕانەوە نەبوو و براوەی یارییەکان بە یەک یاری دیاری دەکرا، بەڵام لەم قۆناغەدا یاریی چوون و گەڕانەوە دەبێت و یانەکان دوو یاری بەرامبەر یەکدی دەکەن.
یارییەکانی چوون لە قۆناغی پێشکۆتایی، رۆژانی 26 و 27ـی شوبات -2025 بەڕێوەدەچن، یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغەکەدا، رۆژانی 2 و 3ـی مانگی نیسانی 2025 بەڕێوەدەچن و ئەو دوو تیپەی دەگەنە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا یەکلادەبنەوە.
یاریی کۆتایی ئەم وەرزەی جامی شای ئیسپانیا، رۆژی 26-4-2025 لەسەر یاریگەی لا کارتوخای تایبەت بە یانەی سێڤییا بەڕێوەدەچێت.
|