تەنیا لە 42 رۆژی ئەمساڵدا، بارسێلۆنا 41 گۆڵی تۆمارکردووە
2025-02-10
44 جار خوێنراوەتەوە
یانەی بارسێلۆنا سەرکەوتنێکی دیکەی گەورەی لە لالیگا بەدەستهێنا و دووپاتیکردەوە بەئاسانی دەستبەردانی رکابەری لەسەر نازناوی خولەکە نابێت.
بارسێلۆنا لە گەڕی 23ی لالیگادا، دوێنێ شەو بووە میوانی سێڤییا و بە 4 - 1 یارییەکەی بردەوە. گۆڵەکانی بارسیلۆنا لە رێگەی هەریەکە لە رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، فیرمین لوپێز، رافینیا و ئیریک گارسیاوە تۆمارکران.
تۆڕی 'ئۆپتا؛ ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا تەنیا لە 11 یاریی ئەمساڵدا (2025) کۆی 41 گۆڵی تۆمارکردووە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکان.
بارسا لەگەڵ هانزی فلیک، ئاستێکی ناوازە و تۆقێنەر لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکان پێشکێشدەکات.
بەپێی هەمان تۆڕ، ئەمە باشترین سەرەتای ساڵە بۆ بارسێلۆنا لە یەکەم یانزە یاریی ساڵەکەدا، لە ساڵی 1943ەوە و ئەوکات کە خوان خۆسێ نۆگیس راهێنەری تیپەکە بوو، 42 گۆڵی تۆمارکردبوو.
بەبردنەوەکەی دوێنێ شەو، بارسێلۆنا کۆی خاڵەکانی گەیاندە 48 خاڵ و لە پلەی سێیەمی ریزبەندی لالیگا مایەوە، بەجیاوازیی دوو خاڵ لە ریال مەدریدی پێشەنگ و خاڵێک دوور لە ئاتلێتیکۆ مەدریدی دووەمی ریزبەندییەکە.
|