بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئیستەنبووڵی هەژاند
4 کاتژمێر پێش ئێستا
21 جار خوێنراوەتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 6.02 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە شاری ئیستانبوڵ لە تورکیا ڕویدا.
بەڕێوەبەرایەتی فریاگوزاری و كارەساتەكانی توركیا (ئافاد) له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "بومەلەرزەکەی ئیستانبوڵ 6.2 پلە بە پێوەری ڕێختەر بوە و لهلایهن دانیشتوانی ئیستانبوڵەوە هەست بە بومەلەرزەی کراوە.
ئاماژهی بهوهشكردوه، دوای ئهو بومهلهرزه بههێزه، بومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی 4.4 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە کاتژمێر 12:51 بە کاتی ناوخۆی ئیستانبوڵ ڕویداوه.
لای خۆیەوە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، "تیمەکانمان چاودێری پێشهاتەکانی دوای بومەلەرزەکەی ئیستنبوڵ دەکەن"، تا ئێستا زیانه گیانییهكان نهزانراوه.
|