مامۆستایەکی ئایینی کورد بە نزیکەی دوو ساڵ زیندانیكردن سزادرا
5 کاتژمێر پێش ئێستا
349 جار خوێنراوەتەوە
مامۆستا سابر خودامورادی، وتار بێژی شارۆچکەی قەواخ لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لەلایەن دادگای تایبەتی هەمەدانەوە بە 22 مانگ زیندانی سزادرا و دوای گەڕانەوەی بۆ سەقز 20 ڕۆژی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی تانە لەو بڕیارە بدات. پێشتریش بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی ئێران" و "تێکدانی بیروڕای گشتی" سزای بەسەردا سەپێندراوە.
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردەوە، مامۆستا سابر خودا مورادی، دوای بانگهێشتکردنی لەلایەن دادگای تایبەتی هەمەدان و ئامادەبونی لە دادگا، بە 22 مانگ زیندان حوكمدرا کرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو مامۆستا کوردە دوای ڕاگەیاندنی حوکمی دادگا دەگەڕێتەوە شاری سەققز و 20 ڕۆژی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی تانە لەو بڕیارە بدات. كە لە چەند ڕۆژی ڕابردودا بانگهێشتنامەیەکی لە دادگای تایبەتی هەمەدانەوە پێگەیشتوە.
بەگوێرەی ئاژانسەكە، ئەو مامۆستا کوردە لە مانگی (ئەیلول/9)ی ساڵی ڕابردو بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی سیستم" لە لایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانیی هەمەدان دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی، بە 15 ساڵ زیندانی مەحکوم کرا.
ئەوەشی خستەڕو، لە ڕۆژی 22ـی مانگی (نیسان/4)ـی ساڵی 2023ـدا مامۆستا سابر خودامورادی بانگهێشتی دادگای تایبەتی پیاوانی ئایینی هەمەدان کرا و بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی سیستەم" و "تێکدانی بیروڕای گشتی "بە حەوت مانگ و نیو زیندانی" و "74 قامچی"ـی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام سزاكەی هەڵپەسێردرا.
هەروەها لە 26ـی (نیسان/4)ـی 2023 بۆ جاری سێهەم بە هۆی پشتیوانی لە ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" لە وتاری نوێژی هەینیدا، مامۆستا بانگهێشتی دادگای تایبەتی هەمەدان کرا.
|