ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی و محەمەد سودانی ئاشکرا کرا
2025-04-12
148 جار خوێنراوەتەوە
مەسعود بارزانی لە هاوینەهەواری سەڵاحەدین پێشوازیی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد، تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد و جەختیان لە هەماهەنگیی لایەنە عێراقییەکان بۆ چارەسەری کێشەکان کردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ دەكات
ڕۆژی شەممە 12ی نیسانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ كرد.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكان لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و ناوچەكە كرا، هەروەها جەختیش لە هەماهەنگیی نێوان لایەنە عێراقییەكان بۆ تێپەڕاندنی قەیران و ئاڵنگارییەكان و چارەسەریی كێشەكان كرایەوە.
پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.
|