سوودانی گەیشتە هەولێر، لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆدەبێتەوە
2025-04-12
62 جار خوێنراوەتەوە
محەمەد شەیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێده‌كرێت.
كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ محەمەد شەیاع سودانی به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا، له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی، مه‌سرور بارزانی كۆده‌بێته‌وه.
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق له لێدوانێكدا له‌باره‌ی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی سودانی، باسی له‌وه‌كرد، سه‌ردانه‌كه له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستاندایه، کە حکومەتی فیدڕاڵی جه‌خت له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌نه‌كان ده‌كاته‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ی سودانی بۆ هه‌ولێر له‌كاتێكدایه كه له ئێستا پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی بۆرییه‌وه له ئارادایه و هێشتا كۆمپانیاكانی نه‌وت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له‌وباره‌یه‌وه نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕێكه‌وتن، هاوكات ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقیش واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی دیاریكردوه كه 11ی 11ی 2025ه.
|