نووری مالیکی بە ئەمینداری گشتیی حیزبی دەعوە هەڵبژێردرایەوە
2025-04-12
175 جار خوێنراوەتەوە
حزبی دەعوەی ئیسلامی ، نوری مالیکی وەک ئەمینداری گشتی هەڵبژاردەوە.
حزبی دەعوەی ئیسلامی ئهمڕۆ شهممه لە کۆنفرانسی نۆزدەهەمی خۆیدا جارێکی دیکە نوری مالیکی وەک ئەمینداری گشتی هەڵبژاردەوە.
لە ساڵی 1970 مالیکی پەیوەندی بە حزبی دەعوەی ئیسلامی ئۆپۆزسیۆنەوە كردوه کە کۆنترین حزبی شیعەیە لە عێراقدا، لە ماوەی ساڵانی خەباتی سیاسیدا لەلایەن ڕژێمی سەدام حوسێنەوە دەستگیر و گۆشەگیر كراوه و تا لە ساڵی 1979 عێراق بەجێدەهێڵێت دوای ئەوەی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
دوای ڕاكردنی له عێراق، مالیكی سەرەتا لە سوریاو تا ساڵی 1982 جێگیربوە، دواتر چوهته ئێران و پاشان لە كۆتایدا گەڕاتەوە بۆ سوریا، تا ڕوخانی رژێمی سەدام لە 2003 لەوێ ماوەتەوە.
لە ساڵی 2003 دوای ڕوخانی ڕژێمی سەدام مالیكی گەڕاوەتەوە بۆ عێراق، بوە بە ئەندامی یەدەگی ئەنجومەنی كاتیی حكوم لە عێراق، دواتر بوە بە جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی كاتیی لە عێراق، جێگری سەرۆكی دەستەی (ریشەكێشكردنی بەعس)، كە دەزگایەك بو پۆل بریمەر، حاكمی عێراق لە ساڵی (2003-2004) دروستیكرد.
نوری مالیكی ههروهها له ساڵی 2006 بۆ پێكهێنانی یەكەمین حكومەتی هەڵبژێردراوی عێراق ڕاسپێردرا و بۆ ماوهی دو خول (ههست ساڵ) سهرۆك وهزیران بو، له ئێستاشدا پارتهكهی یهكێكه له گهورهترین پارته شیعیهكانی عێراق.
|