ئێم جەی هۆڵدینگ ٢٠ پرۆژەی ڕێگاوبان و خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکات
1 کاتژمێر پێش ئێستا
238 جار خوێنراوەتەوە
ئێم جەی هۆڵدینگ بە نزیکەی ٧ ملیار دینار ٢٠ پرۆژەی ڕێگاوبان و خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکات.
کۆمپانیای ئێم جەی هۆڵدینگ بە بڕی (٦،٩٩٨،٨٦٤،٧٧٥) دینار، لەسەر ئەرکی خۆی، ٢٠ پرۆژەی ڕێگاوبان و خزمەتگوزاری لە سنووری سلێمانی و چەمچەماڵ جێبەجێ دەکات. پرۆژەکان نۆژەنکردنەوەی ڕێگا سەرەکییەکان، دروستکردنی پرد و ئاوبارە و لابردنی هەرەس دەگرنەوە، لە ناوچەکانی چەمچەماڵ، سەنگاو، گەرمیان، تەکیە، بازیان، شارباژێڕ و دوکان، لەگەڵ ژمارەیەک گوندی ناوچەکە.
لە ئێستادا کاری قیرکردنی شەقامی دووسایدی چەمچەماڵ – بانی مەقان و شەقامی دووسایدی تەکیەی کاکەمەند گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و بە خێرایی و کوالێتییەکی باش بەڕێوەدەچێت.
ئامانجی ئەم پرۆژانە باشترکردنی ڕێگاوبان، کەمکردنەوەی مەترسیی هاتوچۆ و ئاسانکردنی هاتوچۆی لادێ و قەزا و ناحییەکانە بە شارەوە. پرۆژەکان بەپێی ئەو لیستەن کە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی بۆ کۆمپانیاکەی ناردووە، و لەسەر بڕیاری بەڕێز قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، دەستیان پێکراوە.
|