فوئاد حسێن: کاردەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت

2025-04-12  227 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی کاردەکات بۆ ڕەخساندنی هەموو هەلومەرجێکی ناوخۆیی پێویست بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لەرێی تورکیاوە.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا، بۆ ئاژانسی (ئانادۆڵو) لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە خولی چوارەمی کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا ڕایگەیاند، وەستانی هەناردەکردنی نەوت لە ئەنجامی “پرسگەلێکی یاسایی” و بابەتگەلێکەوە بووە، کە پەیوەندییان بە تورکیاوە نییە.

ڕاشیگەیاندووە، وڵاتەکەی کاردەکات بۆ ڕەخساندنی هەموو هەلومەرجێکی ناوخۆیی پێویست بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لەرێی تورکیاوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، كە ئێوارەی ڕۆژی هەینی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم پەیوەندییەکی تەلەفۆنی گرنگی هەبوو لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا.

لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جگە باسی برەودان بە پێشخستنی پەیوەندییەکانی هەردوولا، پێکەوە هاوڕا و یەکهەڵوێست بوون لەوەی دەبێت بەزووترین کات ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە